أصغر احفادي 4 اشهر يوسف هشام العلاف يتطلع الى الانترنت بشغف اخذت يوم 6 -4-2012
ریشسپی بلۆگهرهكان پێش گه‌نجانی داوه‌ته‌وه
ئه‌وه‌نده به‌گه‌رموگوڕی قسه ده‌كات به‌رامبه‌ره‌كه‌ی تووشی سه‌رسوڕمان دهكاتو ناچاریت چاو له‌سه‌ری سپی‌و چاویلكه گه‌وره‌كه‌ی بپۆشیت.
دكتۆر ئیبراهیم عه‌لاف كه كه‌سه نزیكه‌كانی به "شێخی فه‌یسبووك" ناوی ده‌به‌ن، به‌ته‌مه‌نترین بلۆگه‌ری عێراقییه، ئه‌م پیاوه ته‌مه‌ن شهستو پێنج ساڵه رۆژانه نزیكه‌ی 16 كاتژمێر له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به‌سه‌ر دهباتو خۆی سهرقاڵًكردووه به‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هاوشێوه‌ی فهیسبوكو تویته‌ره، له‌و بلۆگهش كه خۆی هه‌یه‌تی وتاری رۆشنبیری‌و مێژوویی جۆراوجۆر بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌و بلۆگه‌ره گه‌نجانه‌ی به‌شداری یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی بلۆگه‌ره عێراقیه‌كانیان كرد له‌سه‌ره‌تای مانگی شوبات (فێبرایه‌ر)ی رابردوو، نه‌یانزانی ریشسپی بلۆگهرهكان ئاماده‌ی ئه‌و كۆنگره‌یه ده‌بێت، له‌كاتێكدا چه‌ندین بلۆگه‌ری گه‌نج به‌بیانوی زه‌حمه‌تی سه‌فه‌ره‌وه به‌شدارییان نه‌كرد.
عه‌لاف له‌ساڵی 2007ه‌وه له‌و كاته‌ی شاری موسڵ له‌ژێر كۆنترۆڵی رێكخراوی قاعیده‌دا بووه‌و له‌بارودۆخێكی ناهه‌مواردا ده‌ژیا، ده‌ستی داوه‌ته كاری بلۆگین، ئێستاش له‌پاڵ ئه‌و كاره‌یدا له‌هه‌مان پیشه‌ی جارانی خۆی به‌رده‌وامه كه مامۆستای مێژووی زانكۆی موسڵ‌و به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی هه‌رێمایه‌تییه له‌و زانكۆیه، ئه‌و خوێندكارانه‌ش كه ئه‌م سه‌رپه‌رشتی توێژینه‌وه‌كه‌یان ده‌كات، مه‌رجه له‌سه‌ریان زانیاریان هه‌بێت له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت، یان "جیهانی ئه‌لكترۆنی" وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی ناوی ده‌بات.
ئه‌م پیاوه سهرسهرخته كه سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نازناوی به‌ته‌مه‌نترین بلۆگه‌ری عێراقی له‌لای خۆی بهێڵێته‌وه به"نیقاش"ی راگه‌یاند "رۆشنبیری ئه‌لكترۆنی بووه‌ته سیمای ئه‌م سه‌رده‌مه‌و ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدا رێنه‌كات بوونی نامێنێت".
باس له‌وه‌ش ده‌كات زۆربه‌ی هاوته‌مه‌نه‌كانی "پێیان خۆشه بابه‌ته‌كانیان له‌رۆژنامه‌ی كاغه‌ز بڵاو بكه‌نه‌وه‌و دوور كه‌وتونه‌ته‌وه له‌پێگه ئه‌لكترۆنیه‌كان، چونكه زمانی ئینته‌رنێت نازانن".
سه‌یر له‌وه‌دایه كوڕ‌و كچ‌و كوڕه‌زاو كچه‌زاكانی عه‌لاف زۆر به‌ده‌گمه‌نه ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن جگه له‌یه‌ك كچی، نه‌وه‌كانی تووشی سه‌رسوڕمان بوون له‌و گرنگیه‌ی ئه‌م پیاوه به‌ته‌مه‌نه بهئینتهرنێتی ده‌دات.
عه‌لاف خاوه‌نی دوو كوڕ‌و كچێكه له‌گه‌ڵ یانزه كوڕه‌زاو كچه‌زا، هه‌رسێ كوڕ‌و كچه‌كه‌ی كۆلێژی پزیشكیان ته‌واو كردووه، كچی چواره‌میشی كه ناوی (هیبه)یه، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاری بووه‌و به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه كۆچی دوایی كردووه.
عه‌لاف باس له‌وه ده‌كات له‌سه‌ره‌تاوه هیبه‌ی كچه‌كه‌ی یارمه‌تی داوه له‌به‌كارهێنانی ئینتهرنێتو وه‌رگێڕانی هه‌ندێ ده‌ق له‌ئینگلیزیه‌وه "تا ئه‌و كاته‌ی خۆم فێری هه‌موو شتێك بووم".
به‌پێی ئه‌و سیسته‌می ژماردنه‌ی لهپێگهكهیدا هه‌یه، رۆژانه لانی كه‌م 200 سه‌ردانكه‌ر سه‌ردانی بلۆگه‌كه‌ی عه‌لاف ده‌كه‌ن، ئه‌م پیاوه به‌ته‌مه‌نه بابه‌ته‌كانی ته‌نها لهبلۆگه تایبهتهكهیو فه‌یسبوك بڵاوناكاته‌وه، به‌ڵكو ده‌ینێرێت بۆ هه‌ندێ له‌و پێگانه‌ی گرنگی به‌مێژوو رۆشنبیری ده‌ده‌ن هاوشێوه‌ی "حیوار موته‌مه‌دین"و "مه‌ركه‌ز نور"و "مونته‌دای رۆڵه‌كانی موسڵ".
به‌ر له‌وه‌ی بچێته نێو جیهانی بلۆگ‌و ئهلكترۆنهوه، رۆژنامه‌ی كاغه‌ز عه‌شقی یه‌كه‌می عه‌لاف بووه، ئه‌و نزیكه‌ی 40 ساڵه له‌رۆژنامه لۆكاڵیهكانو رۆژنامه‌كانی به‌غدا ده‌نوسێت، چه‌ند ساڵێكی كه‌مه چووه‌ته نێو جیهانی ئینته‌رنێته‌وه.
عه‌لاف ده‌ڵێت "به‌ر له‌ساڵی 2003 له‌رێی ئامێری ته‌له‌فۆنه‌وه ئینته‌رنێتم به‌كارده‌هێنا، ئه‌ویش پاره‌یه‌كی زۆر ده‌كه‌وت له‌سه‌رم، به‌ڵام دوای گۆڕانكارییه‌كان په‌نام برده به‌ر سیسته‌می پێشكه‌وتوتر تا ئه‌و كاته‌ی چومه جیهانی بلۆگین".
جموجۆڵی بلۆگهرهكان له‌عێراق كه عه‌لاف یه‌كێك بووه له‌رابه‌رانی، به‌پێی ئامارێكی "تۆڕی عێراقی بۆ راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی (INSM)" توانیوێتی تائێستا 900 بلۆگه‌ری دیار به‌رهه‌م بهێنێت.
له‌ماوه‌ی چالاكی خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ره‌تای ساڵی 2011 نزیكه‌ی 70 بلۆگه‌ری گه‌نج ده‌ركه‌وتن، له‌نێویاندا ناوی عه‌لاف زیاتر هاته به‌ر مه‌یدان كه خۆی له‌هه‌مویان بهگهنجتر ده‌زانێت.
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ناڕه‌زاییانه رێگه‌ی خۆشكرد بۆ به‌یه‌كگه‌یشتنی بلۆگهرهكان، ئه‌مه‌ش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ دروستبونی 23 پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر فه‌یسبوك كه خاوه‌ندارێتیان ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌و رێكخراوانه‌ی به‌رگری له‌ئازادی دهكهنو داوای چاكسازیان ده‌كرد، ئه‌وانیش هه‌ر له‌رێی فه‌یسبوكه‌وه رێنمایی كاركردن‌و خۆپیشاندانیان بڵاوده‌كرده‌وه.
"تۆڕی عێراقی بۆ راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی" یه‌كه‌مین تۆڕی تایبه‌تمه‌نده به‌كاری بلۆگه‌ر كه له نیسان (ئاپرێل)ی رابردوو دامه‌زراوه، له‌كۆنگره‌ی ئه‌مساڵیدا 52 بلۆگه‌ری عێراقی به‌شداربوون، ئه‌وانه‌ی تووشی سه‌رسوڕمان بوون له‌و پاڵپشتیه‌ی سه‌رسپی بلۆگهرهكان پێشكه‌شی كردن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌كێكه لهدیارترینو به‌ناوبانگترین بلۆگه‌ره عێراقیه‌كان، به‌ڵام عه‌لاف ئاماده نه‌بوو خۆی بپاڵێوێت بۆ ده‌سته‌ی كارگێڕی ئه‌و تۆڕه، به‌ڵكو ئه‌ركه‌كه‌ی جێهێشت بۆ بلۆگه‌ره گه‌نجه‌كان، له‌نێو ئه‌وانه‌شدا حه‌وت كه‌س هه‌ڵبژێردران كه دوانیان كچ بوون‌و سه‌رجه‌میان ته‌مه‌نیان له‌خوار سی ساڵه‌وه بوو.
هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا چه‌ندین كچه بلۆگه‌ر له‌بواری پارێزگاری لهئازادیهكانو كۆمه‌ڵی مهدهنیو بواری سیاسهتو بواره‌كانی تر ده‌ركه‌وتن، به‌وه‌ی نۆ كچه بلۆگه‌ر له‌شاره جۆربه‌جۆره‌كانه‌وه به‌شداربوون.
له‌باره‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌وه "شێخی فه‌یسبوك" ده‌ڵێی "بلۆگین جیهانێكه هه‌موانی تیا جێ ده‌بێته‌وه‌و به‌ته‌نها شوێنی پیاوان نییه، به‌ڵكو موڵكی هه‌موانه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ره‌گه‌زو ته‌مه‌ن، ئه‌مه‌ش هانده‌ره بۆ ده‌ركه‌وتنی ده‌نگی ژنانه له‌عێراقدا كه ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركوت كرابوون".
هاوكات له‌گه‌ڵ روداوه‌كانی "به‌هاری عه‌ره‌بی"و لابردنی چه‌ندین سه‌رۆك له‌سه‌ر ده‌ستی گه‌له‌كانیان، جموجۆڵی بلۆگهرهكانی عێراق چالاكتر بوو، له‌و نێوه‌نده‌دا چه‌ندین بلۆگی به‌ناوبانگ په‌یدابوون كه هه‌ندێكیان گاڵتهجاڕٍیو هه‌ندێكی تریان ره‌خنه‌گرانه‌ی سیاسی بوون، هاوشێوه‌ی "شۆڕشی شین"و "به‌بێ بێده‌نگی"و "شه‌قامی عێراقی له‌پێناو گۆڕاندا"، به‌ڵام هه‌ندێكیان پاش ماوه‌یه له‌كار وه‌ستان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی گه‌شه‌نه‌كردنی جموجۆڵی خه‌ڵكه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا چه‌ندین بلۆگی تر ساڵانێكی دوور‌و درێژه له‌بواری جۆراوجۆری وه‌ك مێژوو یان وه‌رزش یان زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و چه‌ندین بواری تردا كراونه‌ته‌وه كه ئاراسته‌ی خه‌ڵكی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و بوارانه كراون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ریش سپی بلۆگهرهكان له‌بواری سیاسی‌دا ده‌نوسێت، به‌ڵام گرنگی به‌جۆره بلۆگهرهكانی تریش دهداتو پێی وایه ئه‌م جۆرانه "تامێكی تایبه‌ت" ده‌ده‌نه بلۆگهكانو گه‌نجان راده‌كێشن بۆ چه‌ندین باسی گرنگ "دوور لهجهنجاڵیهكانی سیاسه‌ت كه كۆتاییان نایه‌ت".
*
شيخ
المدونين ..الأستاذ الدكتور إبراهيم خليل العلاف ..أحفاده لايستخدمون الانترنت
تحقيق :
خلود رمزي
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق